لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە هەوڵ بۆ دەرکردنی تورکیا دەدەین

بەشی سووریا- ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤدەم ڕایگەیاند: بۆ ڕزگارکردنی عەفرین هەموو کارێک دەکەن، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە هەنگاو بنێن بۆ وەدەرنانی تورکیا لە عەفرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤدەم بە دەنگی ئەمریکا ڕاگەیاند دەبێت لە ڕێگەی دیپـلۆماسیـیەوە هەنگاو بنێین بۆ وەدەرنانی تورکیا لە عەفرین، ڕێگری بکەین لەو هاوکارییانەی بۆ تورکیا دەچێت وابکەین ناوچەی دژە فڕین لە عەفرین دروست بکەین کە تورکیا نەتوانێت فڕۆکەی خۆی لە ئاسمانی ناوچەکە بەکار بهێنێت.

ناوبراو وتیشی تورکیا بە پشتیوانیی ڕووسیا هاتە عەفرین و لەوێ ماوەتەوە، سەرەتا دەبێت لە ڕێگای دیپلۆماسیەوە خۆمان لە ڕووسیا دوور بخەینەوە و سیاسەتێک بگرینەبەر کە عەفرین ڕزگار بکەین و بەرژەوندیی خۆمان لە پەیوەندییەکان ڕەچاو بکەین.

ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بە ئەوەش کرد، ئه‌و دیداره‌ی كه‌ له‌ ئێستادا لە سووریا دروست بووە بە تەنها له‌ نێوان لایەنە کوردییەکان و حکوومەتی سووریا نییە به‌ڵكوو له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی باكووری سوریادایە به‌مه‌به‌ستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌موو سووریا نه‌ک به‌ته‌نها له‌ ڕۆژئاوا و باكووری سووریا.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤدەم ڕاشیگەیاند دوای ئه‌وه‌ی وه‌فده‌كەی ئێمە‌ به‌رنامه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد تا ئێستا هیچ پێشكه‌وتنێک له‌وباره‌یه‌وه‌ دروست نه‌بووه‌، هه‌رجارێكی تر كۆبونه‌وەیێكی تر دروست بوو له‌گه‌ڵ حکوومەتی سووریا بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو هێزه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن تا ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37630

Your Comment

You are replying to: .
captcha