بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤدەم بە دەنگی ئەمریکا ڕاگەیاند دەبێت لە ڕێگەی دیپـلۆماسیـیەوە هەنگاو بنێین بۆ وەدەرنانی تورکیا لە عەفرین، ڕێگری بکەین لەو هاوکارییانەی بۆ تورکیا دەچێت وابکەین ناوچەی دژە فڕین لە عەفرین دروست بکەین کە تورکیا نەتوانێت فڕۆکەی خۆی لە ئاسمانی ناوچەکە بەکار بهێنێت.
ناوبراو وتیشی تورکیا بە پشتیوانیی ڕووسیا هاتە عەفرین و لەوێ ماوەتەوە، سەرەتا دەبێت لە ڕێگای دیپلۆماسیەوە خۆمان لە ڕووسیا دوور بخەینەوە و سیاسەتێک بگرینەبەر کە عەفرین ڕزگار بکەین و بەرژەوندیی خۆمان لە پەیوەندییەکان ڕەچاو بکەین.
ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بە ئەوەش کرد، ئه‌و دیداره‌ی كه له ئێستادا لە سووریا دروست بووە بە تەنها له نێوان لایەنە کوردییەکان و حکوومەتی سووریا نییە به‌ڵكوو له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی باكووری سوریادایە به‌مه‌به‌ستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌موو سووریا نه‌ک به‌ته‌نها له ڕۆژئاوا و باكووری سووریا.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤدەم ڕاشیگەیاند دوای ئه‌وه‌ی وهفدهكەی ئێمە به‌رنامه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد تا ئێستا هیچ پێشكه‌وتنێک له‌وباره‌یه‌وه دروست نه‌بووه، هه‌رجارێكی تر كۆبونهوەیێكی تر دروست بوو له‌گه‌ڵ حکوومەتی سووریا بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو هێزه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن تا ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment