بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر لە توویتەر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: پێشوازی لەوە دەکەین کە ئەم هەفتەیە بۆ زۆرێک لە تۆمەتبارانی بادینان حوکمەکان کۆتاییان پێهات.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا بە وردی چاودێری دۆسیەکە دەکەن لە دادگا.
ئەڵمانیا لەبارەی سەروەری یاساوە جەخت دەكاتەوە، هێشتا دڵەراوکێ و ترس هەیە لە سەروەربوونی دادپەروەری.
هەروەها ئاماژەی بە پێشێلكارییەكان كردووە و نیگەرانی خۆی دەربڕیوە ، لە ماوەی دەستبەسەرکردنی پێش دادگایی کردن و چوونە ژورەوە بۆ پارێزەران و ڕەتیکردنەوەی سەردانی خێزانەکانیان.
Your Comment