بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگارى سلێمانى وتیشی: حکوومەتى خۆجێى سلێمانى بێ لایەن دەبێت لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا و زەمینەى هاوبەش بۆ لیست و کاندیدەکان دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەى هەمووان ئازادانە و دادپەروەرانە بانگەشەى خۆیان بکەن.
هەڤاڵ ئەبووبەکر ئاماژەى بەوەش کرد، لە داواکارییەکانى کۆمسیۆنیان کۆڵیوەتەوە و بڕیارى پێویستیان لە بارەوە داوە و دامودەزگاکان ئەرکى خۆیان جێ بەجێ دەکەن و هەموو شوێنەکان لە ڕووى ئەمنییەوە پارێزراون.
پارێزگارى سلیمانى ئەوەشى ڕوون کردەوە، رێگە نادەن کەرەستە و سەرمایەى حکوومەت و دامودەزگاکانى دەوڵەت بۆ هەڵبژاردن بەکار بهێنرێت و هەوڵدەدەن ژیانى گشتى تێک نەچێت.
پارێزگار داوای کرد خەڵک بە باشى بەشدارى هەڵبژاردن بکەن بۆ ئەوەى ساختەکارى نەکرێت.
هەروەک ئەوەشى خستەڕوو، ئەوان پابەندى ڕێنماییەکانى کۆمسیۆن دەبن و هەرکەس سەرپێچى بکات سزا دەدرێت.
بڕیارە ٣٠ى خەرمانانی داهاتوو هەڵبژاردنى پەڕلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment