ئەگەر تەداخولی سەربازی لە ئیدلیب بکرێت ئەوا ئاگربڕی حەلەبیش دەشکێت

بەشی تورکیا- ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکیا لە زاری سەرچاوەیێکی ئەمنیی ئاگادارەوە نووسیویەتی ئەگەر تەداخولی سەربازی لە ئیدلیب بکرێت ئەوا ئاگربڕی حەلەبیش دەشکێت.

کوردپرێس:

ڕاجیاوازیی ئەنقەرە و مۆسکۆ لەبارەی ئیدلیبەوە لە دانیشتنەکەی 14ی ئابی نێوان لاورۆڤ و چاووش ئۆغڵوو وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و تورکیا دەرکەوت.

لەو دیدارەدا لاورۆڤ وتبووی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە بارەی ئیدلیبەوە تیرۆریستەکانی ئەو ناوچەیە ناگرێتەوە بۆیە دەبێت تیرۆریستانی ئیدلیب لە ناو ببرێن. ئەوەش لە کاتێکدایە وەزیری دەرەوەی تورکیا وتبووی تۆپباران کردنی قوتابخانەکانی ئیدلیب بە بیانووی هەبوونی تیرۆریستانەوە تاوانە.

پاش دیدارەکەی 14ی ئابی نێوان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ڕووسیا، پێوەندی و تەعمولی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ زیادی کردووە و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان واتا 17ی ئاب وەزیری بەرگریی تورکیا بە یاوەریی سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی میتی تورکیا سەردانی مۆسکۆیان کرد.

News Code 37624

Your Comment

You are replying to: .
captcha