به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاته‌می له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا وتوویه‌تی: "نه‌ک به ته‌نها خه‌ڵکی ناوچه‌که به‌ڵکوو خه‌ڵکی هه‌موو جیهان قه‌رزاری ئه‌و جه‌نگه‌ن که سووریا له دژی تیرۆرستان ئه‌نجامی داوه".
هاوکات له کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ عیماد عه‌لى وه‌زيرى به‌رگرى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى سووریا باسى له چاره‌نووسى شارى ئيدلب كرد و ڕایگه‌یاند: ئيدلب ده‌گێڕنه‌وه بۆ باوه‌شى نيشتيمان و ته‌واوى خاكى سووريا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستان ده‌رده‌هێنن "جا چ به شه‌ڕ بێت یاخود به ئاشتى".
له به‌رامبه‌ريشدا وه‌زيرى به‌رگریی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌مه‌ريكييه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى فورات له هه‌وڵى مانه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى بوونى خۆيان له ناوچه‌كه بسه‌پێنن.
شایانی باسه؛ وه‌زيرى به‌رگریی ئێران به سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه چوووه‌ته ديمه‌شق و بڕياره له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک به‌رپرسی حکومی و سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته کۆ ببێته‌وه. ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئێران بۆ سووریا له کاتێکدایه جۆن بۆلتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریکا ٢٣ی ئه‌م مانگه (ئاب) رایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی به دوای هه‌ماهه‌نگی و کاری پێکه‌وه‌ییدا ده‌گه‌رێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا له سووریا "به‌و مه‌رجه‌ی ته‌واوی هێزه بیانییه‌کان له خاکی سووریادا بکشێنه‌وه".
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment