شاندێكی پارتی و یەكێتی گەیشتنە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێكی هاوبەشی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتنە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سەرانی حکوومەت لەبارەی حكوومەتی داهاتووی عێراق كۆ ببنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەكشەم 26ی ئاب شوان محەمەد بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند شاندێكی هاوبەشی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان گەیشتوونەتە بەغدا.

بەرپرسەكەی پارتی زانیاری زیاتری نەدركاند، بەڵام شاندەكە لەگەڵ سەرۆک كۆماری عێراق و لایەنە سیاسییەكان كۆ دەبنەوە.

شاندەكە لەلایەن فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی و مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی سەرۆكایەتی دەكرێ‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37606

Your Comment

You are replying to: .
captcha