بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆک كۆمار و باڵیۆزى ئه‌مریكا كۆ بوونه‌وه‌ته‌وه و به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆى له‌سه‌ركراوه، هه‌روه‌ها باس له گۆڕانكارى و پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ى سیاسى عێراق و ناوچه‌كه كراوه.
به‌گوێرەی به‌یاننامه‌كه فوئاد مه‌عسووم ته‌ئكیدی كردۆته‌وه، یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق به‌پێى ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌بێت.
لاى خۆیشیه‌وه دۆگلاس سیلیمان دڵنیایى داوه‌ته سه‌رۆک كۆمار، كه به‌پێى رێكه‌وتنى ستراتیژى نێوان هه‌ردوو وڵات، هاوكاریه‌كانیان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتریش سه‌رۆک كۆمارى عێراق ته‌ئكیدى كردبووه‌وه، به‌پێى ئه‌و واده‌یه‌ی ده‌ستوور دیاریی كردووه، داواى به‌ستنى یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment