کوردپرێس- له كاتێكدا به تێكڕایی كرێی مانه‌وه‌ی یه‌ک شه‌و بۆ یه‌ک گه‌شتیار له پاریس ٢٦٣ یۆرۆیه و به‌مجۆره‌ش له ڕیزی یه‌كه‌می ڕیزبه‌نده‌كه دێت و كرێی مانه‌وه‌ی یه‌ک شه‌و بۆ یه‌ک گه‌شتیار له ئه‌سته‌نبۆڵ ٨٨ یۆرۆیه.
یه‌كێتیی خاوه‌ن هۆتێله‌كانی توركیا گرانبه‌هاترین شاره‌كانی له ڕووی كرێی ژووری هۆتێله‌كانه‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان دیاری كرد و به‌و پێیه به تێكڕایی له پۆلێنی سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌كان گرانبه‌هاترین ژووری هۆتێله‌كان به ڕیزبه‌ند پاریس، ته‌ل ئه‌بیب و نیویۆركن و ئه‌وه‌ی بۆته جێی سه‌رنج بوونی شاره‌كانی ئه‌ورووپا له ڕیزبه‌ندی بیسته‌مینی لیسته‌كه‌دایه له كاتێكدا به تێكڕایی ڕێژه‌ی پڕبوونی هۆتێله‌كان له پاریس ٨٨٪ه، كرێی به‌كرێدانی ڕۆژانه‌ی ژوورێک به تێكڕایی گه‌یشتۆته ٢٦٣ یۆرۆ و به‌مه‌ش بوووه‌ته گرانبه‌هاترین شاری جیهان.
به دوای ئه‌وه‌یشدا و له ڕیزی دووه‌مدا ته‌ل ئه‌بینی پایته‌ختی ئیسرائیل دێت كه كرێی به‌كرێدانی ڕۆژانه‌ی ژوورێک به تێكڕایی گه‌یشتۆته ٢٣٩ یۆرۆ و نیویۆركیش سێیه‌می ڕیزبه‌نده‌كه‌یه و كرێی به‌كرێدانی ڕۆژانه‌ی ژوورێک له‌وێ به تێكڕایی گه‌یشتۆته ٢٣٦ یۆرۆ.
زیوریخ كه گه‌وره‌ترین شاری سویسرایه له ڕیزبه‌ندی چواره‌مدایه و كرێی به‌كرێدانی ڕۆژانه‌ی ژوورێک ٢١٦ یۆرۆیه. له شاری جنێفیش كرێی به‌كرێدانی ڕۆژانه‌ی ژوورێک ٢١٥ یۆرۆیه و به دوای ئه‌وه‌یشدا ڕیزبه‌ندیه‌كه به‌م جۆره‌یه: ڕۆما ١٨٢ یۆرۆ، له‌نده‌ن ١٨١ یۆرۆ، كۆپنهاگن ١٧٩ یۆرۆ، ئه‌مستردام ١٧٨ یۆرۆ و دبلن ١٦٨ یۆرۆ.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment