به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆرش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند: چوار لایه‌نه ناڕازییه‌که سه‌رقاڵی پێكهێنانی ئیئتیلافێكی سه‌ربه‌خۆن بۆ به‌شداری كردنیان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری سه‌ركردایه‌تیی حیزبه‌كانیان دوابڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ئیئتیلافه ده‌ده‌ن.
ناوبراو وتیشی: ئیئتلافه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت و هه‌ر چوار لایه‌نه‌که كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بهرهیێكی نوێ نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان بكات كه زۆرترین ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست بهێنێت.
هاوكات به وته‌ی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی "له ڕابردوودا ئه‌زموونی دوو به‌ره‌ی جیاوازییان هه‌بوو که سه‌ركه‌تووش بوووه و ده‌كرێت ته‌نها له پرسه نهتهوهیییهكاندا یه‌ک هه‌ڵوێست بن".
لای خۆیشییه‌وه محه‌مه‌د ڕه‌ئووف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌باره‌ی ئامانجی پێكهێنانی ئه‌و ئیئتلافه‌وه وتی: له پێناو به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان بیریان له‌و ئیئتیلافه كردۆته‌وه.
ئه‌و چوار هێزه سیاسییه له دوای هه‌ڵبژاردنی (12)ی ئایاره‌وه زیاتر له یه‌كتر نزیک بوونه‌وه و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا چه‌ندین كۆبوونه‌وه و هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان هه‌بوووه و له‌مه‌ودواش ده‌یانه‌وێت له پرسه سیاسییه چاره‌نووسسازه‌كاندا خاوه‌نی قسه‌ی خۆیان بن.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment