کوردپرێس:
کوردی سووریا لە سەر بانگهێشتی دەوڵەتی دیمەشق دەستیان بە گفتوگۆکردن لەگەڵ دەڵوەتی ناوەند کرد و تا ئەم کاتە دوو جار لەگەڵ دەوڵەتی سووریا دیدار و دانووستانیان بووە. ئەم کارەی کوردیش پرسیار و دەنگۆی زۆری لێکەوتۆتەوە لە بەر ئەوەی کورد ڕووی کردۆتە گفتوگۆکردن لە گەڵ ئەو دیمەشقەی بۆ خۆی ڕەخنەی زۆری لێدەگرێت و دەڵێت مافەکانی نەداوە.
دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ماشەنتۆن پۆست وتوویانە هۆکاری سەرەکی بۆ ئەو بڕیارەی کورد ئەوەیە کە کورد هیوای بە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا نەماوە و ئەمریکا لەو بارەیەوە سیساەتێکی ناپاوەجێی گرتۆتە بەر.
ساڵی 2014 پاش ئەوەی کۆبانێی کوردنشین لەلایەن داعشەوە گەمارۆ درا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا دەستی کرد بە تۆپبارانی مۆڵگەکانی داعش و وەکوو یاریدەدەر و هاوپەیمانی کورد دەرکەوت و نزیکەی 2200 هێزی سوپای ئەمریکا لەو ناوچەیە ئامادە کرا و چەندین بنکەی سەربازی لە ناوچەکە کرایەوە وئەمریکا لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە ڕێژەیێکی بەرچاو چەک و کەرەستەی سەربازیی سووک و قورسی بۆ کوردی سووریا گواستەوە ئەوەش وەکوو یارمەتیی سەربازیی ئەمریکا بۆ کوردی سووریا لە شەڕی دژ بە داعش.
ئێستا ترەمپ ڕەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت کە ستراتێژییەتی شەفافی بەرانبەر بە سووریا نییە و لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا ترەمپ بەهاری ساڵی ڕابردوو وتی زۆر زەروورە کە هێزی ئەمریکی لە سووریا بکشێتەوە.
دەستەی نووسەرانی واشەنتۆن پۆست هەروەها دەشڵێن کە ئەو وڵاتە دۆستانەی ئەمریکا گیرۆدەی شەڕن لە سووریا هەوڵ دەدەن بێ ئەوەی خۆیان بە ئەمرکاوە ببەستنەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
Your Comment