سەرۆکی بەرنامە و بودجەی ئێران سەردانی کوردستان دەکات

بەشی کوردستان- بڕیارە ڕۆژی دووشەمە 5ی خەرمانان محەمە باقر نەوبەخت سەرۆکی بەرنامە و بودجەی ئێران سەردانی کوردستان بکات.

کوردپرێس:

بەهرام نەسروڵڵاهی زادە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەمە 5ی خەرمانان محەمەد باقر نەوبەخت سەرۆکی بەرنامە و بودجەی ئێران بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکان لە سێ کەرتی ئاو و ڕێگاو بان و جووتیاری سەردانی پارێزگای کوردستان دەکات.

ناوبراو زیادی کردسەردانەکەی نەوبەخت بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دەبێت و پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان بۆ سنە و جادەی میاندواو بۆ کرماشان لە ناوچەی سنە و کامیاران و چەند پڕۆژەیێکی کەرتی ئاو بەسەر دەکاتەوە.

News Code 37590

Your Comment

You are replying to: .
captcha