کوردپرێس: لە ڕاگەیێنراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان، هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەم کە لە عێراق بەڕێوەچوو، جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو و پێشووتری ئەو وڵاتە پاک و بێگەرد بووە، لە بەڕێوەچوونیدا رێکاری پێویستی بۆ گیراوەتەبەر.
ئەنجومەنی ئاسایش جەخت لە پشتیوانی کردن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکاتەوە و لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا پشتیوانی لە هەوڵەکانی نیردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکە دەکات.
ئاماژەی بهوهش کرد، لەسەر داوای کۆمیسیۆن و حکوومەتی عێراق، نەتەوە یەکگرتووەکان هاریکاری و پشتیوانی لۆجێستی و رۆڵی چاودیری لە هەڵبژاردنەکە گێڕاوە.
ئهنجومهنی ئاسایش لەسەر راگەیاندنی ئەنجامەکان داوا لە لایەنەکانی عێراق دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و کاردانەوەکانیان نەگاتە ئاستی نانەوەی پشێوی، لە چوارچێوەی یاسا دەرکراوەکان ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن، داواش دەکات لایەنەکانی سەرکەوتووی هەڵبژاردن حکوومەتێک دروست بکەن، کە وەڵامی داخوازییەکانی خەڵکی عێراق بێت و بتوانێت گەشانەوەی ئابووری و دەرفەتی خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هاووڵاتیانیان دابین بکەن.
Your Comment