له‌ تاران کۆڕێکی خوێندنه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر شێعری نوێی کوردی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- به‌ ئاماده‌بوونی هۆگران و لایه‌نگرانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کوردی کۆڕێکی خوێندنه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر شێعری نوێی کورد له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و به‌ختیار سه‌جادی وتار پێشکه‌ش ده‌کات و ساڵح سووزه‌نیش شێعر ده‌خوێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، "په‌یمانگای نیشانه‌" به‌ هاوکاریی بڵاڤگه‌ی چشمه‌ کۆڕێکی خوێندنه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر شێعری نوێی کوردی به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

کۆڕه‌که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 6ی خه‌رمانانی 1397 به‌رانبه‌ر 28ی ئابی 2018 له‌ تاران کاتژمێر 6ی ئێواره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بڕیاره‌ له‌ کۆڕه‌که‌دا دوکتۆر به‌ختیار سه‌جادی و کاوان محه‌مه‌دپوور له‌باره‌ی ڕه‌وت و ستایله‌کانی شێعری نوێی کوردی له‌ ئێران وتار پێشکه‌ش بکه‌ن و هه‌روه‌هاش سێ شاعیری ناسراوی کوردستانی ئێران بریتی له‌ محه‌مه‌د ساڵح سووزه‌نی، یوونس ڕه‌زایی و شوعه‌یب میرزایی کۆمه‌ڵێک شێعر بخوێننه‌وه‌.

ساڵەح سووزەنی شاعیری ناسراوی کورد لە بارەی ئەو مەڕاسیمەوە بە کوردپرێسی وتووە بڕیارە لە کۆڕەکەدا چەند شێعری "فەرا سپید" و بەشێک لە بەرهەمی "عینجە و فینجە" لە شەپۆلی نوێترخواز بخوێنێتەوە.

ناونیشانی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕه‌که‌ش ئه‌مه‌یه‌: تاران، شه‌قامی که‌ریم خان زه‌ند، سه‌رسیله‌ی میرزای شیرزای، ڕه‌قه‌م 102، کتێب فرۆشیی بڵاڤگه‌ی چشمه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37582

Your Comment

You are replying to: .
captcha