به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 25ی ئاب دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕای‌گه‌یاند: "له هه‌فته‌ی داهاتوودا شاندێکی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیکا و ژماره‌یێک رۆژنامه‌وانی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان کۆ ده‌بنه‌وه".
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: "ئه‌و شانده ده‌یانه‌وێ دوایین گۆڕانکارییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که له نزیکه‌وه ببینن، هه‌روه‌ها تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بکه‌ن و به‌رچاوڕوونیشیان له گۆڕانکارییه‌کانی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردن هه‌بێت".
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا وتووشیه‌تی: "دوای هه‌رێمی کوردستان شانده‌که سه‌ردانی سووریا ده‌کات و دواتریش ڕاپۆرتێک ئاماده ده‌کات و له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌دا ده‌یخوێننه‌وه".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment