به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گرووپێک له نووسه‌ران و پارێزه‌رانی تورکیا بریتی له عایشه گوڵ توزعهرن، ویووت کانتی، به‌لما فورات، جیهاد دومان و به‌لال ئاڵتان له زیندانی تیپی Fی ئێدیرنه له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان دیدار و گفتوگۆیان کرد.
دوای ئه‌و دیداره جیهاد دۆمان پارێزه‌رێکی ده‌میرتاش به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: بۆ ماوه‌ی 1 کاتژمێر و نیو له‌گه‌ڵ ده‌میرتاش گفتوگۆمان کرد. پرسیاری له ئێمه کرد که له ده‌ره‌وه‌ی زیندان چ ڕووداوگه‌لێک ڕوو ده‌دات و ئێمه‌ش ڕامانگه‌یاند که له ده‌ره‌وه هیچ ڕووداوێک ڕووی نه‌داوه. به ده‌میرتاشم وت که زۆر وه‌ڕه‌زین و ده‌ترسین و به ئێمه‌ی وت که نابێت بترسین و پێشنیاری دا که فرموولی په‌ره‌سه‌ندنی هیوا له کۆمه‌ڵگا ئاماده بکه‌ین و جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌گه‌ر ناتوانن ئه‌و فرمووله له ده‌ره‌وه ئاماده بکه‌ن له هۆڵی خانوویێک ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن و پێشنیاریشی دا که له هۆڵی ماڵه‌که‌ی ناوبراو ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ین.
ناوبراو وتیشی: له‌و دیداره‌دا ده‌میرتاش هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی هه‌ڵسه‌نگاند و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که بیرۆکه‌ی یه‌ک ده‌نگ به پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و یه‌ک ده‌نگ به موحه‌ڕه‌م ئینجه هه‌ڵه بوو. بهڕێوهبهرایهتییێک که له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بیرۆکه‌یه له هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا هه‌ڵه بوو و نه‌یانویست ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه ئاشکرا بکرێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment