کوردپرێس- به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆک كۆماری عێراق، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 24ی ئاب فوئاد مه‌عسووم له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی له به‌غدا كۆ بوووه‌ته‌وه و دۆخی سیاسیی هه‌رێم و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقیان تاوتوێ کردوووه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆک کۆماری عێراقدا هاتوووه که له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی چڕ كراوه له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به پرسی په‌له‌كردن له پێكهێنانی فراكسیۆنێكی گه‌وره بۆ خۆش كردنی زه‌مینه‌ی بانگهێشت كردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كۆبوونه‌وه له چوارچێوه‌ی واده دهستوورییهكهیدا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوووه: سه‌رۆک كۆمار دووپاتی كردوووه‌ته‌وه هه‌مووان پابه‌ند بن به ڕێزگرتنی ئه‌و واده‌یه‌ی كه دیاری كراوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كاری جددی بكرێت له‌وباره‌یه‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment