به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا که نیگه‌رانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هاوپه‌یمانی خۆی له سووریا و به‌رده‌وامیی هێرشی تورکیایه هه‌وڵ ده‌دات به دایالۆگ و سازش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی بپارێزێت که نزیک به یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریا ده‌گرێته‌وه.
له مانگی ڕابردوووه‌وه کورده‌کانی سووریا له قه‌باره‌ی گرووپی سیاسیی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات دوو جار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا له دیمه‌شق کۆ بوونه‌ته‌وه و دانووستانیان کردوووه. ئه‌وان ده‌ڵێن که هه‌ندێک لیژنه‌یان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکی و گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن پێکهێناوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی ئاب ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵ له ڕاپۆرتێکدا باسی له ئۆلتیماتیۆمی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا به کورده‌کان کرد بۆ ڕاده‌ست کردنی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان به دیمه‌شق.
له ڕاپۆرته‌که‌ی واڵستریت ژۆرناڵدا هاتوووه: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هۆشداری به کورده‌کان ده‌دات ئه‌گه‌ر نه‌توانن به دایالۆگ و دانووستان ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان ڕاده‌ستی ئه‌وان بکه‌ن به‌ره‌وڕووی شه‌ڕ ده‌بنه‌وه.
واڵستریت ژۆرناڵ زیاتر ده‌نووسێت: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا گوشار ده‌خاته سه‌ر کورده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زوووه ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان ڕاده‌ستی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا بکه‌نه‌وه.
ده‌وڵه‌تی سووریا جگه له پارێزگای ئیدلیبی سووریا -که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه توندئاژۆکانی ئه‌و وڵاته‌یه- و ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ته‌قریبه‌ن تێکڕای ناوچه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی له سه‌ربزێوان و داعش وه‌رگرتۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment