سه‌زای ته‌مه‌لی: تاوه‌كوو گۆشه‌گیری هه‌بێت جه‌ژن نییه‌

به‌شی تورکیا- سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ ڕای‌گه‌یاند: تاوه‌كوو گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمراڵی هه‌ڵنه‌گیردرێت "جه‌ژن به‌ خێر و خۆشی پیرۆز ناكرێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) به‌شداری كرد له‌ كۆبوونه‌وه‌یێكی پارته‌كه‌ی له‌ شاری ڕۆحای تورکیا و پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی به‌ زمانی كوردی و توركی له‌ گه‌ل كرد و ڕای‌گه‌یاند: ئازاره‌كانی و‌ڵات ڕۆژ به‌ ڕۆژ قورستر ده‌بن و یه‌كێک له‌و شارانه‌ی كه‌ به‌ قورسی ئازاره‌كان كاریگه‌ری لێ ده‌كه‌ن ڕۆحایه‌.

ناوبراو وتیشی: "نه‌ده‌بوو قسه‌كردن له‌سه‌ر جه‌ژن به‌م شێوه‌یه‌ بوایه‌. ده‌بوایه‌ به‌ شادی، خۆشی و هیوا بوایه‌ به‌ڵام له‌م جه‌ژنه‌دا و‌ڵات گۆشه‌گیر كراوه‌، تا گۆشه‌گیری هه‌ڵنه‌‌گیرێت، جه‌ژن به‌ خێر و خۆشی پیرۆز ناكرێت، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی ده‌ستی پێكردوووه‌ مرۆڤه‌كان له‌ یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه‌ و خراونه‌ته‌ به‌رانبه‌ر یه‌كتر. پێویسته‌ گۆشه‌گیری هه‌ڵگیرێت و عه‌بدوڵڵا ئۆجالان بتوانێت خانه‌واده‌ و پارێزه‌ره‌كانی خۆی ببینێت".

هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا باسی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی دێرسمی كرد كه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ و ده‌وڵه‌ت ئاگره‌كه‌ دانامركێنێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌ كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ ده‌یكوژێننه‌وه و ڕوونیشی كرده‌وه‌: "وه‌زیر ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كات و ده‌ڵێت كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌ڵام هیچ شتێک ناكات، ئه‌مه‌ بڕیارێكی سیاسییه‌، ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه‌ به‌ باجی ئێمه‌ كڕیویانه‌ بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له‌ هه‌رێمه‌كانی ئێمه‌ به‌كاریان ناهێنن، پاسوور ده‌سووتێت، جوودی ده‌سووتێت، دێرسم ده‌سووتێت، به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی دوژمنانه‌، ئاگر له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ دانامركێننه‌وه‌. ئاشتی به‌ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری نێو ئێمه‌ سه‌ر ده‌گرێت".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37507

Your Comment

You are replying to: .
captcha