فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری برادۆستیان بۆردومان كرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به ‌چڕی ده‌ڤه‌ری برادۆستیان بۆردومان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 22ی ئاب فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ چڕی ده‌ڤه‌ری برادۆستیان بۆردومان كرد و ناوچه‌كانی خواكورک و گه‌لی ڕه‌ش و گرده‌ شوان و شه‌كێ و ماڵه‌مه‌لا له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆستیان كرده‌ ئامانج.

شایانی باسه‌ که‌ تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانی بۆردومانه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ توركیا ڕۆژانه‌ له‌ ڕێگه‌ی تۆپخانه‌ و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانییه‌وه‌ ناوچه‌كانی قه‌ندیل و بڕادۆست بۆردومان ده‌كات و به‌و ھۆیه‌شه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌ر گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ كه‌وتوووه‌.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37503

Your Comment

You are replying to: .
captcha