بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ ئەبوو ڕەغیف لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: دەوڵەتی عێراق توانای نێوەندگیری لە نێوان ئەرمریکا و ئێرانی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی نێوان ئەو دوو وڵاتە هەیە و دەوڵەتی عێراق بەنیازە شاندێکی عێراقی ڕەوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات و لەبارەی سزاکانی سەر ئێران لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکات.
ئەبوو ڕەغیف زیادی کرد: تاوەکوو ئێستا هیچ وادەیێک بۆ ئەو سەردانە دیاریی نەکراوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا لێژنەیێک لەو بارەیەوە پێک دێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment