به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له وتاری ده‌ستنیشان کردنی ناسرزادهدا ئاماژه‌یان به‌وه دا: ده‌ستنیشان کردنی ناوبراو بۆ ئه‌و پۆسته له‌سه‌ر خواستی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران بوووه به متمانه‌کردن به ئه‌زموون و لێهاتووییی ناوبراو له‌و بواره‌دا.
له حوکمه‌که‌ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران‌دا هاتوووه: "له‌سه‌ر خواستی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کان و پابه‌ندی و توانا و ئه‌زموونتان بۆ فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌کانی ئێران ده‌ستنیشان ده‌کرێن."
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی داواشی له فه‌رمانده نوێیه‌که کرد فڕۆکه‌وانی نوێ ڕابهێنێت و به بنه‌مای زانستییانه ئاماده‌یان بکات بۆ هێزی ئاسمانیی وڵاته‌که‌ی.
شایانی باسه؛ حه‌سه‌ن شاهسهفی له ساڵی ١٩٨٢ه‌وه له هێزی ئاسمانیی ئێران‌دا خزمه‌تی کردوووه، له شه‌ری 8 ساڵه‌ی ئێران- عێراق به‌شدار بوووه، له سالی ٢٠٠٨ه‌وه فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌کانی ئێران بوووه و عه‌زیز ناسرزاده له ماوه‌یه‌دا جێگری بوووه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment