ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی فه‌رمانده‌یێکی نوێ بۆ هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی ئێران ده‌ستنیشان ده‌کات

به‌شی ئێران/ کوردی- ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بڕیاریان دا که‌ گۆرانکاری له‌ پۆستی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی ئێران بکه‌ن و له‌ جێگای حه‌سه‌ن شاهسه‌فی، عه‌زیز ناسرزاده‌ی بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له‌ وتاری ده‌ستنیشان کردنی ناسرزاده‌دا ئاماژه‌یان به‌وه ‌دا: ده‌ستنیشان کردنی ناوبراو بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌سه‌ر خواستی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران بوووه‌ به‌ متمانه‌کردن به‌ ئه‌زموون و لێهاتووییی ناوبراو له‌و بواره‌دا.

له‌ حوکمه‌که‌ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا هاتوووه‌: "له‌سه‌ر خواستی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کان و پابه‌ندی و توانا و ئه‌زموونتان بۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی ئێران ده‌ستنیشان ده‌کرێن."

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی داواشی له‌ فه‌رمانده‌ نوێیه‌که‌ کرد فڕۆکه‌وانی نوێ ڕابهێنێت و به‌ بنه‌مای زانستییانه‌ ئاماده‌یان بکات بۆ هێزی ئاسمانیی وڵاته‌که‌ی.

شایانی باسه‌؛ حه‌سه‌ن شاهسه‌فی له‌ ساڵی ١٩٨٢ه‌وه‌ له‌ هێزی ئاسمانیی ئێراندا خزمه‌تی کردوووه‌، له‌ شه‌ری 8 ساڵه‌ی ئێران- عێراق به‌شدار بوووه‌، له‌ سالی ٢٠٠٨ه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی ئێران بوووه‌ و عه‌زیز ناسرزاده‌ له‌ ماوه‌یه‌دا جێگری بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37459

Your Comment

You are replying to: .
captcha