چوار لایەن ڕێک کەوتن لە سەر پێکهێنانی کوتلە گەورەکەی پەڕلەمانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لایەنەکانی سائیروون، حیکمە، نەسر و وەتەنییە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیان رانەگەیاند و دەڵێن، بڕیاریان داوە کراوە بن بەڕووی لایەنەکانی دیکە بەمەبەستی بەشداری کردن لە حکوومەتی داهاتوو.

کوردپرێس:

شەوی یەکشەمە 19ی ئابی 2018 لە بەغدا، هەریەکە لە "هاوپەیمانیی سائیروون" بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر، "هاوپەیمانیی نەسر"ی حەیدەر عەبادی، "رەوتی حیکمە" بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم، "هاوپەیمانیی وەتەنییە"ی ئەیاد عەللاوی کۆ بوونەوە و بڕیار بوو گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی رابگەیێنن.

دوای چەند کاژێرێک کۆبوونەوە، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا ئەو چوار لایەنە رایانگەیاند "رێککەوتووین لەسەر کرۆکی هاوپەیمانی بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو. هەروەها بڕیار دراوە کراوە بن بە رووی هاوبەشەکانی دیکە بەمەبەستی بەشداری کردن لە حکوومەتی داهاتوو".

کۆبوونەوەی ئەو چوار لایەنە لە بەغدا، هاوکات بوو لەگەڵ کۆبوونەوەی میحوەری وەتەنی، کە بریتین لە لایەنە سوننییەکان لەگەڵ پارتی و یەکێتی لە هەولێر.

دوای کۆبوونەوەکەی نێوانیان لە هەولێر، پارتی و یەکێتی و میحوەری وەتەنی رایانگەیاند، دەرگایان بەڕووی هەموو لایەنەکاندا کراوەیە بەو مەرجەی بەرنامەی سیاسیی روون بێت و پابەندی بەڵێنەکانی ببێت.

News Code 37454

Your Comment

You are replying to: .
captcha