چین پشتیوانیی خۆی له‌ تورکیا ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی تورکیا- دیپلۆماتکاری باڵای حکوومه‌تی چین په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌نجام دا و ڕای‌گه‌یاند: حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی پشتیوانی حکوومه‌تی تورکیا ده‌کات له‌ هه‌وڵه‌کانیدا بۆ پاراستنی ئاسایش و ئابووری تورکیا و چین باوه‌ڕی وایه‌ که‌ تورکیا زاڵ ده‌بێت به‌ سه‌ر "کێشه‌ کاتییه‌کانیدا".

کوردپرێس- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ڕۆژی شه‌ممه‌ 18ی ئاب وانگ یی دیپلۆماتکاری باڵای حکوومه‌تی چین په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌نجام دا.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چیندا هاتوووه‌: له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا باسی دۆخی ئێستای تورکیای کردوووه‌ و ویستی حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕیوه‌ بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژیه‌کانی له‌گه‌ڵ چیندا.

له‌مساڵدا لیره‌ی تورکی یه‌ک له‌سه‌ر سێی به‌هاکه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر دۆلاردا له‌ده‌ست داوه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرژی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و ویلایه‌ته ‌یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نیگه‌رانییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ژموونی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا به ‌سه‌ر سیاسه‌تی داراییی ئه‌و وڵاته‌دا.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37431

Your Comment

You are replying to: .
captcha