کوردپرێس- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕایگهیاندوووه: ڕۆژی شه‌ممه 18ی ئاب وانگ یی دیپلۆماتکاری باڵای حکوومه‌تی چین په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌نجام دا.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چیندا هاتوووه: له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا باسی دۆخی ئێستای تورکیای کردوووه و ویستی حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕیوه بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژیه‌کانی له‌گه‌ڵ چیندا.
له‌مساڵدا لیره‌ی تورکی یه‌ک له‌سه‌ر سێی به‌هاکه‌ی له به‌رامبه‌ر دۆلاردا له‌ده‌ست داوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرژی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نیگه‌رانییه‌کان سه‌باره‌ت به هه‌ژموونی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا به سه‌ر سیاسه‌تی داراییی ئه‌و وڵاته‌دا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment