دادگای فیدڕاڵی پارێزگاری که‌رکووک داوا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌سه‌ر سكاڵای قائیمقامی پێشووی قه‌زای داقوق پارێزگاری که‌رکووک به‌ وه‌كاله‌ت بانگهێشتی دادگا ده‌كرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر خواكه‌ره‌م قائیمقامی پێشووی قه‌زای داقوق ڕای‌گه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ڕاكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركووک به‌ وه‌كاله‌ت بڕیاری له‌كارلابردنمی به‌ شێوه‌یێكی نایاسایی ده‌ركرد یادداشتێكی ناڕه‌زاییم بۆ نووسی به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه‌ بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ په‌نام بۆ دادگای فیدڕاڵی و دادگای دادی ئیداری برد و سكاڵام له‌ دژی تۆمار كرد.

ناوبراو وتیشی: له‌ وه‌ڵامی سكاڵاكه‌مدا دادگا بڕیاری دا كه‌ پارێزگاری كه‌ركووک به‌وه‌كاله‌ت و قائیمقامی ئێستای قه‌زای داقوق بانگهێشت بكات بۆ گوێگرتن له‌ وته‌كانیان.

ئه‌میر خواكه‌ره‌م ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێک بڕیاری پارێزگاری كه‌ركووک و قائیمقامی قه‌زای داقوق بوو له ‌دژی كورد كه‌ له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو ده‌ریان كردوووه‌ له‌وانه‌ش بڕیاری له‌كارلابردنم له‌ پۆسته‌كه‌م به ‌شێوه‌یێكی نایاسایی و هه‌ندێک بڕیاری دیكه‌.

قائیمقامی پێشووی قه‌زای داقوق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ بڕیاری له‌كارلابردنه‌كه‌م به‌ سیاسی كراوه‌ و به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ بوووه‌ له‌ قه‌زای داقوق و بڕیاره‌كه‌ له‌ دژی كورده‌ له‌و قه‌زایه‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌یێک له‌ دژی ده‌وه‌ستینه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37426

Your Comment

You are replying to: .
captcha