مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ: ده‌مانه‌وێت ڤیزا له‌ نێوان توركیا و ڕووسیا هه‌ڵبگرین

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت: هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ مۆسكۆ به‌رده‌وامه‌ و كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ڤیزا له ‌نێوانیاندا هه‌ڵبگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا باسی له‌ هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌گه‌ڵ ڕووسیا كرد و ڕای‌گه‌یاند: له‌ ھه‌نگاوی یه‌که‌مدا ڤیزا له‌سه‌ر پیاوانی کار ھه‌ڵده‌گیرێت و ڕووسیاش داواکاریی ئێمه‌ ده‌زانێت و ده‌مانه‌وێت به‌ ته‌واوی ڤیزا ھه‌ڵبگرین تاکوو ھاووڵاتییانمان به‌ بێ ڤیزا و ڕێگری بتوانن گه‌شت بکه‌ن.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردووش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر چه‌ند توێژێكی هاووڵاتییانی توركیا.

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ باسیشی له‌ هه‌ڵكشان و داكشانی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد و ڕای‌گه‌یاند: هه‌ندێک جار بارگرژی له‌ نێوان تورکیا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕوو ده‌دات به‌ڵام ھه‌رگیز تورکیا دوژمنایه‌تیی ئه‌ورووپای نه‌کردوووه‌ به‌ڵکوو به‌شێکه‌ له‌ ئه‌ندامی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37406

Your Comment

You are replying to: .
captcha