به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا باسی له هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌گه‌ڵ ڕووسیا كرد و ڕایگه‌یاند: له ھه‌نگاوی یه‌که‌مدا ڤیزا له‌سه‌ر پیاوانی کار ھه‌ڵده‌گیرێت و ڕووسیاش داواکاریی ئێمه ده‌زانێت و ده‌مانه‌وێت به ته‌واوی ڤیزا ھه‌ڵبگرین تاکوو ھاووڵاتییانمان به بێ ڤیزا و ڕێگری بتوانن گه‌شت بکه‌ن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردووش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر چه‌ند توێژێكی هاووڵاتییانی توركیا.
مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ باسیشی له هه‌ڵكشان و داكشانی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد و ڕایگه‌یاند: هه‌ندێک جار بارگرژی له نێوان تورکیا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕوو ده‌دات به‌ڵام ھه‌رگیز تورکیا دوژمنایه‌تیی ئه‌ورووپای نه‌کردوووه به‌ڵکوو به‌شێکه له ئه‌ندامی ئه‌و خانه‌واده‌یه.
سه‌رچاوه: میلله‌ت پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment