به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد: به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان ئاماده‌كارییه‌كان له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ ده‌ستیان پێكردوووه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: له ڕۆژانی جه‌ژنی قورباندا و له‌پێناو كارئاسانی و دروست نه‌كردنی ئاسته‌نگ بۆ گه‌شتیارانی ئێرانی و هه‌رێم، له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا كه ده‌كاته رۆژی سێشه‌ممه و 21ی ئاب، هه‌موو جۆره هاتوچۆیێكی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و ته‌نكه‌ر ڕاده‌گیرێت و ته‌نیا ڕێگه به هاتوچۆی گه‌شتیاران ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ باسی له‌وه‌ش كردوووه له دووه‌م ڕۆژی جه‌ژنه‌وه هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و ته‌نكه‌ره‌كان و كاروباری گومركیش ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو به درێژاییی ڕۆژانی جه‌ژن هاتوچۆی گه‌شتیارانی ئێرانی و هه‌رێم له نێوان هه‌ردوولادا ئاسایی ده‌بێت و كارئاسانی بۆ گه‌شتیارانیش ده‌كرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment