به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ھادی عامری ڕوونكردنه‌وه‌یێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆسامه نوجێفی سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی بڕیار و چه‌ند سیاسییێكی دیكه‌ی سوننه بڵاو كرده‌وه كه له نێو شه‌قامی شیعی‌دا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتبوووه‌وه و به خیانه‌ت ناویان بردبوو.
عامری ڕای‌گه‌یاندوووه: "شتێكی ئاسایییه ته‌واوی سه‌ركرده‌ی كوتله شیعه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه سونییه‌كان كۆببنه‌وه چوونكه ناكرێت پێكھاته‌ی سوننه په‌راوێز بخرێت و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش مانای سازش كردن نییه".
ھادی عامری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: "ئه‌گه‌ر سازشمان كرد له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ پێكھاته‌یێكی دیاریكراو یان به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 17 ڕازی بووین كه پێشووتر له‌پێناو پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌درا به كورد ئه‌وا لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment