بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەرێم بڵاوی کردووەتەوە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لە پێناو کار ئاسانی ڕەخساندنی هەلی زیاتر بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ سەردانی کردنی ناوەندەکانی نوێ کردنەوەی تۆماری دەنگدەران بڕیاریان داوە لە ئەمڕۆ ١٦/٨/٢٠١٨ بۆ کاتژمێری ٣:٣٠ خولەکی رۆژی شەممە بەرواری ١٨/٨/٢٠١٨ درێژ بکرێتەوە.
بەیاننامەکە ڕاشیگەیاندووە بە پێی بڕیارەکە ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەران لە ڕۆژی هەینی و شەممە بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەیە.
هەفتەی ڕابردوو ھەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمسيۆن ڕایگەیاند: ڕێژەی بەشداری بۆ ناوەندەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە هەرێم ٣٠%یە.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment