بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی بەدیری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلومەدا وتی: دۆخی ئێستای عێراق ناسەقامگیر و بشێوەیە و هەر چەشنە هەڵویستێک لە لایەن بەرپرسانی عێراقییەوە هەمبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکەدا پاش پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ دەگیردرێت.
ناوبراو درێژەی دا هەڵویستی سەرکردەکانی ئێستاکەی عێراق لەبەرامبەر سیاسیەتەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێکی سیاسییە و بۆ وەدەست هێنانی پۆستەکان لە عێراق گیردراوە.
بەریدی جەختی کردەوە هەموو سزاکان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی عێراق پاشهاتی نەرێنیی مەترسیداری بۆ عێراق دەبێت چوونکە ئێستا عێراق گیرۆدەی کێشەی ئابووریی جۆراوجۆرە.
ناوبراو وتیشی دەوڵەتی داهاتووی عێراق ناتوانێت پێبەندی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ببێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment