مه‌حما خه‌لیل: پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بۆردومان کردنی شنگال بێته‌ ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه‌: بۆردومان كردنی شنگال له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی تورکیاوه‌ پێشێل كردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه ‌و پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ بێته‌ ده‌نگ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان ڕاپۆرتیان دا که‌ فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا به‌ چڕی ناوچه‌ی شنگالی باکووری عێراقیان بۆردومان کردوووه‌.

به‌ دوای ئه‌و هێرشه‌ مه‌حما خه‌لیل به‌رپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان که‌ پێشتر قائیمقامی شنگال بوو به‌ ڕادیۆ نه‌وای وت: پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 15ی ئابی 2018 له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ خۆرئاوای شنگال بۆردومان كرا ‌و هیچ زانیارییێكیش له‌باره‌ی فڕۆكه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌. بێگومان ئه‌و هێرشه‌ زیانی هه‌بوووه‌ به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.

مه‌حما خه‌لیل وتیشی: "ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومان كراوه‌ پێشتر هێزه‌كانی یه‌به‌شه‌ی تیادا بوون به‌ڵام له‌ئێستا ئه‌و ناوچه‌یه‌ چۆڵ كراوه ‌و هێزی تێدا نه‌ماوه‌".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37361

Your Comment

You are replying to: .
captcha