به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سيت جۆنز به ڕۆژنامه‌ى نیۆیۆرک تايمزى ئه‌مه‌ريكى راگهياندوووه: له وه‌ڵامى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئه‌نقه‌ره ڕه‌نگه هاوكاریى زياتر پێشكه‌شى هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام بكات كه به‌ره‌ى نوسره‌ى تيرۆريست و باڵى ڕێكخراوى قاعيده له سووريا، بڕبڕه‌ى پشتى ئه‌و ميليشيا چهكدارييهيه.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌ره‌ڕاى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى تورکیا بۆ دژايه‌تی كردنى داعش به‌ڵام چه‌كداره ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كان و ميليشيا تيرۆريستييه‌كانى به‌كارهێناوه و شان به شانى سوپاكه‌ى ڕێكيخستوون بۆ هێرش كردنه سه‌ر يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كه هێزێكى كوردييه و له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه پشتيوانى لێده‌كرێت.
له‌و باره‌يه‌وه ئارۆن شتين شاره‌زا له كاروبارى توركيا له په‌يمانگه‌ى ئه‌تڵه‌سى كه نووسينگهى سه‌ره‌كى له واشنتۆنه به ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزی ڕاگه‌یاندوووه: توركيا له هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش سارد نابێته‌وه چوونكه زۆر به باشى له مه‌ترسیی ئه‌و ڕێكخراوه تێگهيشتوووه.
به هۆى دۆسيه‌ى ده‌ستگيركردنى قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆنى ئه‌مه‌ريكی له لايه‌ن توركياوه، حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا ژمارهيێک سزاى به سه‌ر توركيادا سه‌پاندوووه و له ديارترينی ئه‌و سزايانه سزادانى هه‌ريه‌ک له وه‌زيرى ناوخۆ و وه‌زيرى دادى توركيا و سه‌پاندنى باجى زۆرتره به سه‌ر ئاسنى هه‌نارده‌كراوى توركيادا، كه ئه‌مه‌ش بوووه‌ته هۆى شڵه‌ژانى ره‌وشى ئابوورى و دارايیی توركيا و ليره‌ى توركى به شێوه‌يێكى به‌رچاو به‌هاى كڕين و مامهڵهپێوهكردنى له‌ده‌ست داوه و توركيا ڕووبه‌ڕووى دژوارييێكى به‌رچاوى ئابوورى بوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment