هه‌مواری نوێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان ئیمزا کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ئیمزای له‌سه‌ر هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كرد كه‌ ڕۆژی 17ی ته‌موزی ڕابردوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ به‌پێی حوكمه‌كانی ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2017، یاسای دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 15ی ئابی 2018 سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی ده‌رکردوووه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به ‌ئیمزای دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به ‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆک و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌و، هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌ركردوووه‌.

ئه‌وه‌ش ڕوون کراوه‌ته‌وه‌: هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاساییی ڕۆژی 17ی ته‌مووزی 2018 دوای ئه‌نجامدانی ڕێکاره‌ یاسایییه‌كانی و گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ له‌ چه‌ندین دانیشتندا و ده‌نگدان له‌سه‌ری په‌سند كرا.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به ‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ كردوووه‌ بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ ده‌سكه‌وتێک بۆ ئه‌وه‌ی باشتر كاره‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ بچن.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ڕای‌گه‌یاندوووه‌: هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان سه‌روه‌رییێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌ كاری په‌رله‌مان ده‌كات له‌ داهاتوودا و ده‌بێته‌ جێگه‌ی متمانه‌ی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37355

Your Comment

You are replying to: .
captcha