وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌كارهێنانی زمانی كوردی له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی باكووره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پشكێنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: زۆربه‌ی ئه‌و نووسراوانه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ڕه‌وانه‌ی كردوووه‌ ده‌سته‌واژی كوردی تیا به‌كار هاتوووه‌ و پێویسته‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور پابه‌ند بێت به‌وه‌ی ته‌نها زمانی عه‌ره‌بی به‌كار بهێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌مدان عویجل ڕاشد پشكێنه‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور كردوووه‌ و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: زۆربه‌ی ئه‌و نووسراوانه‌ی كۆمپانیاكه‌ ڕه‌وانه‌ی كردوووه‌ ده‌سته‌واژی كوردی تیایاندا به‌كار هاتوووه‌ و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای پاراستنی سه‌لامه‌تی زمانی عه‌ره‌بی ژماره‌ 64ی ساڵی 1968ه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: پێویسته‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور پابه‌ند بێت به‌و گشتاندنه‌ی بۆ هه‌موو فه‌رمانگه‌ كارگێڕییه‌كان له 2017.08.28 كراوه‌ كه‌ پاڵپشت بوووه‌ به ‌نووسراوی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ 2017.08.17.

حه‌مدان عویجل ڕاشد ئاشكراشی كردوووه:‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ بڕیاری به‌كارنه‌هێنانی زمانی كوردی له‌ نووسراوه‌كاندا فه‌رمانبه‌رانی سه‌رپێچیكار به‌پێی یاسای ڕێكاری فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37354

Your Comment

You are replying to: .
captcha