به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عارف ڕۆشدی ڕایگه‌یاند: "ھه‌موومان چاوه‌ڕێی كۆتا بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراقیین له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن چوونكه ده‌زانن كه داواكاریی كۆمه‌ڵێک لایه‌ن ھه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه، ئێستا ئه‌و پڕۆسه‌یه ته‌واو بوووه و ھاتوووه‌ته قۆناغی تانه‌لێدان و ده‌بێت به‌پێی پڕنسیپ و واده یاسایییه‌كان ئه‌و مه‌سه‌لانه كاتی خۆیان وه‌ربگرن تا به شێوه‌یێكی كۆتایی دادگه‌ی فیدڕاڵی بڕیاری خۆی لێ ده‌دات و ده‌بێته بڕیاری كۆتایی واته ھیچیتر نامێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س بیانووی لێ بگرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "خوازیاری ئه‌وه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌یوه‌ندیی باش بن و باشی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه تا چه‌ند حكوومه‌تی به‌غدا یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی حوكمڕانن له به‌غدا پابه‌ند ده‌بن به ده‌ستووری ھه‌میشه‌ییی عێراقه‌وه، كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا لادانه ده‌ستوورییه‌كانه، ئێمه باسمان له‌وه كردوووه كه زیاتر له 55 مادده‌ی ده‌ستووری عێراق پێشێل كراون، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و لادانه ده‌ستوورییه چاره‌سه‌ر ببن پێمانوابێت زۆرینه‌ی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن".
عارف ڕۆشدی جه‌ختیشی كرده‌وه: "تا ڕاده‌یێک په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌رێم و به‌غدا ئێستا نۆڕماڵن، سه‌ردان و ھاتوچۆ و گفتوگۆ ھه‌یه به‌ڵام نه‌گه‌یشتوون به قۆناغی كۆتایی".
ناوبراو له‌باره‌ی پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقیشه‌وه به دووری ده‌زانێت له ئه‌مساڵدا عێراقییه‌كان پێكھێنانی ئه‌و كابینه‌یه ببینن و وتی: "زۆر زه‌حمه‌ته به‌م نزیكانه حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبھێنرێت، پێمان وایه ده‌چێته ساڵی نوێوه، چوونكه ھێشتا ته‌نانه‌ت ئه‌و لیستانه‌ی ھه‌وڵی پێكھێنانی لیستی گه‌وره ده‌ده‌ن نه‌گه‌یشتوون به ئه‌نجامێک، كێشه‌ی زۆر له نێوان شیعه‌كان، سوننه‌كان، ته‌نانه‌ت له كوردستانیش ھێشتا مشت‌ومڕ ھه‌یه كه ئایا چۆن ده‌چینه به‌غدا".
عارف ڕۆشدی ده‌شڵێت: "ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین له كوردستان ھه‌موو ھێزه سیاسییه‌كان تا بكرێت لێكتێگه‌یشتنیان پێكه‌وه ھه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌كوو بهرهیێكی كوردستانی به‌ره‌و به‌غدا بچن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێكه‌وه سه‌نگه‌ری نیشتمانپه‌روه‌ری پته‌وتر بكه‌ین و ئه‌و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییانه بگه‌یه‌نینه ئامانج".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری پێكھێنانی حكوومه‌تی زۆرینه له عێراق وه‌كوو ھه‌ندێک له میدیا و سه‌ركرده عێراقییه‌كان به‌تایبه‌ت شیعه‌كان ناو به‌ناو دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ڕوونی كرده‌وه: "حكوومه‌تی زۆرینه له عێراق سه‌ركه‌وتوو نابێت، ده‌بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێكھاته‌كانی نه‌ته‌وه‌ییی عێراق بێت، زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت حكوومه‌تی تائیفی پێكبھێنرێت، ئه‌مه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زھه‌ب یان دین پێكبھێنرێت، ئێمه له كوردستاندا ئه‌و كێشه‌یه‌مان نییه، ئێمه دووه‌م نه‌ته‌وه‌ین له عێراقدا و ده‌مانه‌وێت نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمان له ڕێگه‌ی حزبه سیاسییه‌كانه‌وه بكه‌ین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment