بۆ دووهه‌مین جار دادگای توركیا داوای ئازادكردنی قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- بۆ دووهه‌مین جار دادگای توركیا داوای ئازادكردنی قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش كرابوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی ئاب میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ بۆ دووه‌م جار دادگای دووهه‌‌می سزا قورسه‌كانی توركیا له‌ شاری ئیزمیر داوای ئازادكردنی قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برۆنسۆنی ڕه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

پرسی ئازادكردنی قه‌شه‌ برۆنسۆن بۆته‌ هۆی دروست بوونی قه‌یرانێكی سیاسی له ‌نێوان حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌مریكا وێڕای بلۆک كردنی حسابی بانكیی دوو وه‌زیری توركی باجی گومرگیشی له‌سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆمی ئه‌و وڵاته‌ به‌رز كردۆته‌وه‌.

ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا بوونه‌ته‌هۆی دابه‌زینی به‌رچاوی به‌های لیره‌ و شه‌وی ڕابردووش به‌رپرسێكی كۆشكی سپی هۆشداری دا له‌ ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای زیاتر له‌سه‌ر توركیادا ئه‌گه‌ر هاتوو له ‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و قه‌شه‌یه‌ ئازاد نه‌كات.

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37328

Your Comment

You are replying to: .
captcha