كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و عادل عه‌بدولمه‌هدی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقیان تاوتوێ کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی و عادل عه‌بدولمه‌هدی کۆ بوونه‌وه‌ و جه‌ختیان له ‌پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانی له عێراق کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 14ی ئابی 2018 کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری سلێمانی پێشوازی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی کرد.

له‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له ‌په‌یوه‌ندیی دۆستانه ‌و دوور و قووڵی نێوانیان كرده‌وه ‌و په‌ره‌پێدانیان به‌ گرنگ زانی.

ته‌وه‌رێكی‌تری دیداره‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی ئاینده‌ی عێراق و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ردوولا به‌ گرنگییه‌وه‌ باسیان له‌ پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كه‌ كرد و به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ ڕۆڵ و به‌شداریی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیان ڕوانی و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت حكوومه‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ دروست بكرێ و مافی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه ‌و پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی تێدا زامن بكرێ.

ته‌وه‌رێكی‌تری دیداره‌كه‌ی نێوان جێگری سكرتێری گشتی و د. عادل عه‌بدولمه‌هدی گفتوگۆ كردنی ورد و جدی بوو له‌باره‌ی گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه ‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37322

Your Comment

You are replying to: .
captcha