دروستكردنی هاوپەیمانێتیی بەرەی نیشتمانی ڕاگەیێندرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دروست كردنی "هاوپه‌یمانێتیی به‌ره‌ی نیشتیمانی" به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شه‌ش كه‌سایه‌تیی سیاسی ڕاگه‌یێندرا بۆ یه‌كخستی ده‌نگ و هه‌ڵوێستی سوننه‌كان له‌ عێراقدا.

کوردپرێس- به‌پێی به‌یاننامه‌یێک كه‌ ناوی شه‌ش كه‌سایه‌تیی سیاسی له‌سه‌ره‌، پێکهێنانی "هاوپه‌یمانێتیی به‌ره‌ی نیشتیمانی" ‌ڕاگه‌یێندراوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جه‌مال كه‌ربولی و ئوسامه‌ نوجێفی و خه‌میس خنجه‌ر و ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا جبووری و هه‌روه‌ها سه‌لیم جبووری و فه‌لاح حه‌سه‌ن زێدان.

پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و شه‌ش كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ی عێراق بۆ یه‌كخستی ده‌نگ و هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سوننه‌كانی عێراقه‌.

هاوكات سه‌رچاوه‌یێک به‌ سۆرمه‌ریه‌ نیووزی راگه‌یاندوووه‌: تا ئێستا ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییانه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ ڕێككه‌وتنێک له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ناوێک بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37321

Your Comment

You are replying to: .
captcha