بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاجح مووسه‌وی باڵیۆزی عێراق له ئێران ڕایگه‌یاند: داوا له گه‌شتیارانی عێراقی ده‌كه‌ین كاتێک سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن، به‌ته‌واویی ئاگاداری خۆیان بن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و دیارده‌ی دزی كردنانه‌ی ماوه‌یێكه به‌رامبه‌ر گه‌شتیارانی عێراقیی له ئێران بڵاو بووه‌ته‌وه".
ناوبراو وتیشی: له‌پاڵ دیارده‌ی دزی كردن، چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتنی گه‌شتیارانی عێراقیی لهئ ێران تۆماركراوه، له ئێستاشدا به‌رپرسانی ئێران دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له زیادبوونی هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه كردوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی باڵیۆزی عێراق له ئێران ڕۆژانه نزیكه‌ی 20 هه‌زار هاوڵاتی عێراقی سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن.
مووسه‌وی نموونه‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ی ئێرانی باس كرد كه جموجوڵی نائاسایی تیادا بیندراوه، ئه‌وانیش پارێزگاكانی مه‌شهه‌د و ئه‌هوازه، كه له هه‌ندێک ناوچه‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه ئۆتۆمبێلی نه‌ناسراو چاودێری گه‌شتیاران ده‌كه‌ن.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئەلحەیات
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment