باڵیۆزی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی سەردانی ئێران دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی عێراق له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران داوای له ‌هاوڵاتیانی عێراقی كرد، له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ ئێران به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڵكشانی تاوانه‌كانی كوشتن‌ و دزی كردن به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی عێراقی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاجح مووسه‌وی باڵیۆزی عێراق له ‌ئێران ڕایگه‌یاند: داوا له ‌گه‌شتیارانی عێراقی ده‌كه‌ین كاتێک سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن، به‌ته‌واویی ئاگاداری خۆیان بن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و دیارده‌ی دزی كردنانه‌ی ماوه‌یێكه‌ به‌رامبه‌ر گه‌شتیارانی عێراقیی له‌ ئێران بڵاو بووه‌ته‌وه‌".

ناوبراو وتیشی: له‌پاڵ دیارده‌ی دزی كردن، چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتنی گه‌شتیارانی عێراقیی له‌ئ ێران تۆماركراوه‌، له ‌ئێستاشدا به‌رپرسانی ئێران دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له ‌زیادبوونی هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ كردوه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی باڵیۆزی عێراق له‌ ئێران ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی 20 هه‌زار هاوڵاتی عێراقی سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن.

مووسه‌وی نموونه‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ی ئێرانی باس كرد كه‌ جموجوڵی نائاسایی تیادا بیندراوه‌، ئه‌وانیش پارێزگاكانی مه‌شهه‌د ‌و ئه‌هوازه‌، كه‌ له ‌هه‌ندێک ناوچه‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ ئۆتۆمبێلی نه‌ناسراو چاودێری گه‌شتیاران ده‌كه‌ن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئەلحەیات

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37307

Your Comment

You are replying to: .
captcha