بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، لەمیانی بەشداری كردنی لەبەرنامەیێکی كەناڵی نێت تیڤی رایگەیاند: :پێشتر كەرتی نەوت شەفات نەبووە و گلەیی و گازندەی زۆری لەسەر بووە، بەڵام ئێستا رێوشوێنی زۆر باش گیراوەتەبەر لەپێناوی شەفافیەتی نەوت و داهاتەكەیی و چۆنیەتی هەناردە و فرۆشتنی".
تاڵەبانی وتووشیەتی كۆمپانیای دیلۆیت كە ئێستا سەرپەرشتی هەناردە و داهاتی نەوت دەكات و لەڕێی راپۆرتەكانیشەوە داتا و زانیاریی دەخاتەڕوو كە هەموو لایەنەكان و هاوڵاتیانیش دەتوانن داوای بكەن و زانیارییان دەست بكەوێت كە پێشتر زەحمەت و ئەستەم بوو.
ناوبراو ئەوەشی خستۆتەڕوو کە بەم هەنگاوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە جانتا ڕەشەكەی ئاشتی هەورامی هێنرایە دەرەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی سێیەمی خۆی بۆ وردبینی كردنی هەناردە و بەكاربردن و خەرجی و داهاتی نەوت بۆ سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ بڵاو كردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment