تورکیا و ئه‌مه‌ریکا ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی سه‌ربازییان له‌ مه‌نبه‌ج ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- سه‌ره‌ڕای کێشه‌ دیپلۆماسی و ئابوورییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن، هه‌ر دوو وڵات ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیی هاوبه‌شییان له‌ شاری مه‌نبه‌جی سووریا ئه‌نجام دا.

کوردپرێس- به ‌گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوێکی سوپای تورکیا که‌ ڕۆژنامه‌ی حورییه‌ت بڵاوی کردۆته‌وه‌: "ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 13ی ئاب سوپای ئه‌مه‌ریکا و تورکیا 29هه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان له‌ مه‌نبه‌ج ئه‌نجام داوه‌ و ئامانجیش لێی وه‌ده‌رنانی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ بوووه‌."

له‌ 18ی مانگی شه‌شه‌وه‌، ئه‌مه‌ریکا و تورکیا چه‌ندین مانۆڕ و چالاکیی هاوبه‌شیان له‌ شاری مه‌نبه‌ج ئه‌نجام داوه‌ و تاکه‌ مه‌به‌ستی تورکیاش دوورخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌یه‌ که‌ تورکیا به‌ "تیرۆرست" ناویان ده‌بات.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێکی ئاژانسی ئه‌نادۆڵو، به‌ دوای ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی مه‌نبه‌ج، تورکیا و ئه‌مه‌ریکا کاری هاوبه‌شی زیاتر له‌ سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37293

Your Comment

You are replying to: .
captcha