نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان: ئێستاکه‌ 30 هه‌زار داعش له‌ عێراق و سووریا هه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ڕای‌ده‌گه‌یینێت: له‌ ئێستادا 30 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ عێراق و سووریا هه‌ن و مه‌ترسیی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م دوو وڵاته‌ دروست ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تیمی چاودێری كردنی سزاكانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی داعش له‌ عێراق و سووریا بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد: سه‌رباری شكستی گه‌وره‌ی داعش و وه‌ستانی دزه‌كردنی كه‌سانی بیانی بۆ نێو ڕیزه‌كانیان، به‌ڵام نزیكه‌ی 30 هه‌زار چه‌كدار و ئه‌ندامی داعش له‌م دوو وڵاته‌دا هه‌ن و هه‌زاران له‌م چه‌كدارانه‌ش بیانین.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان، نزیكه‌ی سێ بۆ چوار هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ لیبیا هه‌ن و به‌شێكیشیان گواستراونه‌ته‌ ئه‌فغانستان.

ئه‌و تیمه‌ به ‌شێوه‌یێكی ڕێكخراو هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک‌ ڕاپۆرت له‌باره‌ی ڕێكخراوه‌ توندئاژۆکان ئاماده ‌ده‌که‌ن و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌ن و له‌ دوایین ڕاپۆرتیاندا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن سه‌رباری هه‌موو گوشاره‌كان، كه‌چی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا خۆڕاگر بوووه‌ و ده‌شتوانێت له‌ نێو خاكی سووریادا کرده‌وه‌ی هه‌بێ به‌ڵام له‌ عێراق خاكی له ‌ژێرده‌ست نییه‌و شانه‌ نوستوووه‌كانیان زۆر چالاكانه‌ کار ده‌که‌ن و به‌ شێوه‌ی گرووپی بچووک ئامانجه‌كانیان ده‌پێكن.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37291

Your Comment

You are replying to: .
captcha