كونسووڵی ئه‌ڵمانیا: هاوكارییه‌كانمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کونسووڵی ئه‌ڵمانیا له‌ ھه‌رێم ده‌ڵێت: حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ھاوکاریی سوپای عێراق و ھێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌ جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعشدا کردوووه‌ و ئه‌و هاوکارییانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، باربارا ڤۆڵف کونسووڵی ئه‌ڵمانیا له‌ ھه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ ھاوکاریی ھێزی پێشمه‌رگه‌یان کردوووه‌ به‌تایبه‌تی له ‌بواری مه‌شق و ڕاھێنانی سه‌ربازی و دابین کردنی پێداویستییه‌کانی‌تر.

ناوبراو وتیشی: له‌سه‌ر خواستی لایه‌نی کوردی، ده‌سته‌یێکی ھاوبه‌ش له‌ ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئه‌مریکا له‌ ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێکھێنراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی کارکردن له‌سه‌ر دۆسێی چاکسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا و 35 خاڵیان بۆ چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دیاری كردوووه‌.

کونسووڵی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: ھه‌رچه‌نده‌ داعش له‌ ناوچه‌که‌دا کۆتایی ھاتوووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ھاوکارییه‌کانیان بۆ ھێزی پێشمه‌رگه‌ و له‌ داھاتووشدا بۆ سوپای عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37288

Your Comment

You are replying to: .
captcha