به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌یس جه‌بر وته‌بێژی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٤ی ئاب، تا کۆتایی ده‌وامی فه‌رمی دوا واده‌یه بۆ وه‌رگرتنی تانه‌ی لایه‌نه‌کان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران که له دادوه‌رانی ڕاسپێردراو پێکهاتوون بڕیاریان دا پێشکه‌ش کردنی تانه‌کان له ڕۆژی ١٢ی مانگه‌وه بێت بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ بۆیه به گوێره‌ی یاسا په‌یڕه‌وکراوه‌کان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و واده دیاریکراوه کۆتایی دێت.
ئه‌وه له کاتێکدایه ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی ئاب ئه‌نجامی کۆتاییی جیاکردنه‌وه و بژاردنه‌وه‌ی ده‌ستیی وێستگه و بنکه‌کانی ڕاگه‌یاند که له پارێزگا جیاجیاکانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمارکرابوو له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌کانه‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment