کوردپرێس:
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە سێ مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا 28 ملیۆن و 447 هەزار و 848 بەرمیل بە بۆرى هەناردە کراوە و 408 هەزار و 277 بەرمیلیش بە تانکەر هەناردە کراوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، تێکڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتی فرۆشراو بە بۆرى 54 دۆلار و 81 سەنت بووە و بە تانکەریش 49 دۆلار و 27 سەنت بووە.
بەپێى راپۆرتەکەى دیلۆیت، لەمانگى شوباتى ئەمساڵدا زۆرترین رێژەى نەوت هەناردە کراوە کە زیاتر لە 10 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، جگە لە داهاتى فرۆشتنى نەوت، لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵدا زیاتر لە 223 ملیۆن لەلایەن وەزارەتى سامانە سروشتییەکانەوە دراوە بە وەزارەتى دارایی کە پەیوەندیى بە رێککەوتنى مۆڵەتپێدانى بۆریى هەناردەکردن بووە.
کۆمپانیاى دیلۆیت لەبارەى راپۆرتەکەوە رایگەیاندووە، هیچ بەیانێکی نادروستیان بەدی نەکردووە لە زانیارییەکانی فرۆشتنی نەوت و کۆی بڕی پارەی وەرگیراوی مانگانە لە ماوەی نێوان 1ى کانونی دووەمى 2018 تا 31 ى ئادارى 2018.
Your Comment