نامانه‌وێت هه‌ڵه‌کانی رابردوو دووباره‌ بکرێنه‌وه‌ و له‌ به‌غدا کورد دەبێت یەکگرتوو بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی پارتی پاش کۆبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و حزبی شیوعی ڕایگەیاند نامانه‌وێت هه‌ڵه‌کانی رابردوو دووباره‌ بکرێنه‌وه‌ و له‌ به‌غدا کورد دەبێت یەکگرتوو بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، سەرۆکی شاندی پارتی و سکرتێری مەکتەبی سیاسیی حزبەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نایانه‌وێت هه‌ڵه‌کانی رابردوو دووباره‌ بکرێنه‌وه‌ و له‌ به‌غدا بیانه‌وێت هه‌ر که‌سێک بسه‌پێنن، به‌ڵکوو پێشوه‌خته‌ به‌ یه‌کده‌نگی پرسه‌کان یه‌کلا بکه‌نه‌وه‌ ئینجا بچنه‌ به‌غدا.

هاوکات لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، میرانی ڕایگەیاند: " کورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه‌ له‌ عێراق و مافی خۆیه‌تی پۆستی سه‌رۆک کۆماری هه‌بێت، لەسەر ئەوەی لە نێو کورد بۆ کێ بێت، بە رای من دەبێ که‌سێکی شیاو بۆ ئه‌و پۆسته‌ دابنرێت".

لەلایەکی دیکەوە لەسەر ئەوەی کە پارتی لە بەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆماردا بۆ یەکێتی، داوای پۆستی پارێزگاری کەرکووکی کردبێت، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند: "ئەوەی گرنگ بوو کە کورسییەکانی کورد لە کەرکووک کەمی نەکرد، ئەو پۆستە بۆ هی کوردە، با پرسی بەغدا یەکلایی بکەینەوە، دواتر باسی ئەوەش دەکەین".

News Code 3726

Your Comment

You are replying to: .
captcha